گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دەنگدانی بە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک دیاری کرد

2022.06.06 - 23:11
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دەنگدانی بە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک دیاری کرد

ناس کورد-

پەرلەمانی عێراق ڕۆژی چوارشەممەی دیاری کرد بۆ دانیشتن و دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق ئاشكرای كرد، لە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراكدا هیچ شایستە داراییەك بۆ هەرێمی كوردستان تەرخان نەكراوە.

 

عەلی عەلاوی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای فەرمیی عێراقییە (6ی حوزەیرانی 2022) وتی، "هەناردەی نەوتیی هەرێمی کوردستان لەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی نایاساییە."

 

باسی لەوەشکرد کە "یاسای بودجەی 2022 هیچ جێگرەوەیەکی نییە، کۆی گشتیی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکیش 26 ترلیۆن دینارە."

 

جەختیکردەوە کە "لەئێستادا عێراق لە دۆخێکی دارایی زۆر باشدایە و یەدەگی دراوی بیانیش گەیشتووەتە 80 ملیار دۆلار."

 

ئاشکراشیکرد کە "حەوت ملیۆن فەرمانبەر موچە لە حکومەتەوە وەردەگرن، بەمنزیکانە کار بە پێدانی پێشینە و قەرزی ئەلیکترۆنی دەکرێت."

 

me_ga.php?id=5299