گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەوانی سلێمانی لەبارەى تێکدانی بناری گۆیژە دووەم ڕوونکردنەوەی دا

2022.06.06 - 22:41
App store icon Play store icon Play store icon
شارەوانی سلێمانی لەبارەى تێکدانی بناری گۆیژە دووەم ڕوونکردنەوەی دا

ناس کورد-

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی چەند بەڵگەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سەبارەت بەو زیادەڕۆییانەی كە كراوەتە سەر موڵك و ماڵی گشتیی لەسەر زەوییەكانی بەهەشتی شار (بناری گۆیژە)، بەپێی نوسراوی فەرمانگەی داواكاری گشتیی لە سلێمانی، لە ڕێكەوتی 9ی ئەیلولی 2020دا پێویستە هەموو زیادەڕۆییەكان لاببرێن و سەرپێچیكارانیش ڕووبەڕووی دادگا بكرێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە (6ی حوزەیرانی 2022) بەشێک لە سەوزایی و دارەکانی بناری  گۆیژەی شاری سلێمانی لەلایەن چەند شۆفڵێکەوە تێکرا، دواتر سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی وتی کە "زیادەڕەوی بوون و پێشتر ئاگاداریان کردوونەتەوە کە لایبەرن."

 

بەڵام خاوەنی ئەو باخ و زەوییانە وتیان کە کۆمپانیاک کارەکەی کردووە و دەیەوێت بیکاتە شوێنی نیشتەجێبوون.

 

شارەوانی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەی یەکەمدا وتی، "ئەنجامدانی ئەو کارە دوای پێدانی چەندین جار ئاگادارینامە بووە بەو کەسانەی زەوی شارەوانییان بەکارھێناوە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بێ ئەوەی مافی خاوەندارێتی ئەو زەوییانەیان ھەبێت."

 

وتیشی، "کاری ئەمڕۆی تیمەکانمان بە مەبەستی کارئاسانی کردن بووە بۆ جێ بەجێ کردنی دروستکردنی شەقامێکی گشتی لە بەرژەوەندی ھاوڵاتیان و شاری سلێمانی خۆشەویست دا لەو ناوچەیەدا."

No photo description available.May be an image of text