ناس کورد-
ئەنجومەنی زانکۆی گەرمیان ڕەتیدەکاتەوە چەند مامۆستایەکی بەهۆی ئازادی ڕادەربڕینەوە سزا دابێت و دەڵێت، ڕێکای یاسایی دژی سێ بۆ چوار مامۆستا گیراوەتەبەر کە "به زمانێكی زۆر نا شارستانیانه و دوور له پێگه‌ی مامۆستای زانكۆی ئه‌وپه‌ڕی سوكایه‌تی و ناوزڕاندنیان به‌رامبه‌ر به كه‌سێتی ڕاگره‌كان" کۆمێنتیان نوسیوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئه‌نجومه‌نی زانكۆی گه‌رمیان لە ڕوونکردنەوەیەکدا سه‌باره‌ت به ڕاگەیەنراوی ئه‌و چه‌ند مامۆستایه‌ی به ناوی (ده‌سته‌ی گه‌رمیان)ه‌وه ده‌ریانكردووه کە دەڵێن ئه‌نجومه‌نی زانكۆی گه‌رمیان له‌سه‌ر كۆمێنت نووسین چه‌ند مامۆستایه‌ك ده‌داته دادگا ڕوونکردنەوەی دا و دەڵێت، زانكۆی گه‌رمیان زیاتر له هەزار و 200 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری هه‌یه، له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا نه ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و نه سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ هیچ مامۆستا و فه‌رمانبه‌رێكیان له‌سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین و گردبوونه‌وه و خۆپیشاندان نه سزاداوه و نهسزا ده‌دات، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو هه‌میشه پاڵپشتی دادپه‌روه‌ری و مافی ڕه‌وا بووین، هه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتن و گیانی پێكه‌وه‌ی كاركردنه‌ی نێوان به‌رپرسانی زانكۆی گه‌رمیان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانیهتی وایكردووه له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌روارود به به‌شێكی تر له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌وام و به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی خوێندن له زانكۆی گه‌رمیان كه‌مترین كێشه و گرفتی هه‌بووه، هه‌ربۆیه جێی خۆیه‌تی جارێكی تر سوپاسی یه‌كبه‌یه‌كی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی زانكۆمان بكه‌ین."
دەشڵێت، "چه‌ند ڕاگرێكی به‌ڕێزی زانكۆمان له دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆدا، كه له به‌رواری (23/5/2022) ئه‌نجام درا، داوایان له ئه‌نجومه‌نی زانكۆ كرد ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و سێ بۆ چوار مامۆستایه بگیرێته‌به‌ر كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به زمانێكی زۆر نا شارستانیانه و دوور له پێگه‌ی مامۆستای زانكۆی ئه‌وپه‌ڕی سوكایه‌تی و ناوزڕاندنیان به‌رامبه‌ر به كه‌سێتی ڕاگره‌كان ئه‌نجام داوه، ناشیرینی و نالایه‌قی زمانی كۆمێنته‌كان به ڕاده‌یه‌كه خودی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه نووسیویانه دواتر هه‌ندێكیان سڕیوه‌ته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه به‌پێی پۆستی فه‌یسبووكی یه‌كێك له‌و مامۆستایانه هیچ ڕاگرێكی زانكۆی گه‌رمیان له گوڵ كاڵتری پێ نه‌وتوون."
ئەنجومەنی زانکۆی گەرمیان جەختیدەکاتەوە کە "دوای تاوتوێكردنی تێروته‌سه‌لی بابه‌ته‌كه و له‌به‌ر ڕۆشنایی به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ست له نێوان ئه‌وه‌ی زانكۆی گه‌رمیان خۆی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنێت یا پرسه‌كه ئاراسته‌ی دادگا بكات، ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ڕیگای دووه‌می به دروستتر زانی، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی دادگا و یاسا سه‌روه‌ر بێت و زانكۆ به‌شێك نه‌بێ له بڕیاره‌كه."