ناس کورد-
وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، پڕۆژەی دووبارە چاوخشاندنەوە بە نرخی دەرمانەکان جێبەجێ دەکەن و ئاشکرای کرد کە 70%ی پرۆسەکە تەواو بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم (6ی حوزەیرانی 2022) وتی، "سیستەمێكمان له پێشه بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌رمان به شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی له كه‌رتی تایبه‌ت و له ئایینده‌دا جێبه‌جێی ده‌كه‌ین" و دەشڵێت، "پڕۆژه‌ی دووباره چاوخشاندنه‌وه‌مان به نرخه‌كان هه‌یه به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی نرخ كه‌مبكه‌ینه‌وه و پڕۆسه‌كه‌ش 70%ی ته‌واو بووه، ڕاسته پڕۆسه‌یه‌كی قورسه، به‌ڵام ده‌بێت ته‌واوی بكه‌ین به شێوه‌یه‌ك هه‌م نرخی ده‌رمان یه‌كبخه‌ین هه‌میش نرخه‌كه‌ی كه‌مبكه‌ینه‌وه."
باسی لەوەشکرد کە "له ڕووی ده‌رمانه‌وه ئاستمان باشه و له ڕووی چاودێریكردنی هاتنی ده‌رمانی خراپ و قاچاخ فراوانتر كارمان كردووه و ڕێگه له‌وه ده‌گرین كه ده‌رمان قاچاخیی پێوه بكرێت، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك به‌شداریی پرۆسه‌كه بكه‌ن بۆ نموونه مه‌رزه‌كان و ئه‌و ده‌روازانه‌ی له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌مانه یا له‌گه‌ڵ وڵاتی تر هه‌مانه".
"بۆیه ده‌ڵێم ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له ڕێگه‌ی كۆالێتی كۆنترۆڵ و دوای ئه‌نجامدانی هه‌موو پشكنینێك داخڵ بێت ئه‌وا ده‌رمانێكی سه‌لامه‌ته و ئێمه به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرین له ڕووی ته‌ندروستی و نرخ و سه‌لامه‌تیه‌وه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر ده‌رمانێك دوور له چاوی ئێمه بێته هه‌رێمی كوردستان ئه‌وا ئێمه هیچ گره‌نتییه‌كی ناکەین و به ده‌رمانێكی نایاسایی دایده‌نێین،" وەزیری تەندروستی وای وت.