گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی لە ڕۆژی دەنگدان وەک کارمەندی کۆمسیۆن کاریان کردووە

2022.06.06 - 15:53
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی لە ڕۆژی دەنگدان وەک کارمەندی کۆمسیۆن کاریان کردووە

ناس کورد- 

ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە ڕۆژی دەنگدان وەک کارمەندی کۆمسیۆن کاریان کردووە سەردانی بانکەکانی سنوری خۆیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پاداشتە داراییەکانیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو کەسانە دەکات کە ڕۆژی دەنگدان وەک کارمەندی کۆمسیۆن کاریان کردووە لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە ئێستادا دەتوانن سەردانی بانکەکانی سنوری خۆیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی بڕی ئەو پاداشتە داراییەی کە لە گرێبەستەکەیان بۆیان دیاریکرابوو." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە:

 

١- پێویستە کەسەکە خۆی ئامادەبێت یا بریکارداری  یاسایی .

 

٢-ناسنامەیەکی ناساندنی فەرمی پێبێت،وە بۆ کەسێک بریکارداری یاسایی بنێرێت پێویستە وێنەی پەسندکراوی دادنوسی بریکارداریەکەی پێبێت .

 

٣-کارتی دەنەنگدانی کەسەکە خۆی پێبێت (کە ڕۆژی دەنگدان لێی وەرگیراوە و دواتر وەریگرتۆتەوە بۆ ئەوانەشی وەریان نەگرتۆتەوە دەتوانن لە ھەمان ئەو ناوەندەی فۆرمی کارمەندبوونی لێ پێشکەشکردبوو وەریبگرێتەوە).