گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لە بەغداوە زانیاری لەبارەی بڕینی پشکی هەرێم ئاشکرا کرا

2022.06.06 - 14:16
App store icon Play store icon Play store icon
لە بەغداوە زانیاری لەبارەی بڕینی پشکی هەرێم ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

 

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا ڕایگەیاند، لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی عێراق رێککەوتن و هیچ بیانوویەک بۆ نەناردنی 200 ملیار دینارەکە نەماوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (دووشەممە 6-6-2022) ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەیەکی باشمان لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی عێراق کرد و پێکەوە ڕاپۆرتێکمان بەرزکردەوە کە سەرجەم داهاتە نانەوتییەکان و سەرجەم خەرجییەکان و میلاکاتیشی تێدایە کە ئەوەش دەرخستەی ئەوەیە کە ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە هەرێم ئامادەیە کاری پێکەوەیی لەگەڵ بەغدا بکات." 

 

وتیشی، "ئێستا کار بۆ ئەوە دەکەین کە ئەو ڕاپۆرتە کە لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عێراقەوە پەسەند کراوە ببێتە بنەمایەک بۆ کاری پێکەوەیی لەگەڵ بەغدا." 

 

هاوکات لەبارەی چارەنوسی 200 ملیارەکە، ئومێد سەباح باسی لەوەکرد، "ئێمە هیچ شتێکمان نەهێشتووەتەوە بۆ ئەو دەنگۆ و پڕوپاگەندانەی باسیان لە بڕینی پشکی هەرێم دەکرد و هیچ بیانووییەک نەماوە بۆ بڕینی 200 ملیارەکە، هیوادارین وەزارەتی دارایی مامەڵەیەکی تەندروست بکات."