گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانیاری نوێ لەبارەی چارەنوسی ئەو چوار شۆفێری تاکسیەی لە سلێمانی دەستگیرکران

2022.06.06 - 13:53
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری نوێ لەبارەی چارەنوسی ئەو چوار شۆفێری تاکسیەی لە سلێمانی دەستگیرکران

ناس کورد- 

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو چوار شۆفێری تاکسییەی هەفتەی ڕابردوو لە سلێمانی دەستگیرکران هێشتا ئازاد نەکراون. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەفتەی ژمارەیەک لە شۆفێرانی تاکسی لە سلێمانی گردبوونەوە و شەقامی سەرەکیی بەردەم پارێزگای سلێمانیان داخست، لەدوای گردبوونەوەکەش ئەوە ئاشکرابوو کە چوار شۆفێری تاکسی دەستگیرکراون. 

 

کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (دووشەممە 6-6-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "تاوەکو ئێستا ئەو چوار شۆفێری تاکسییە ئازاد نەکراون و لە ئاسایشی سلێمانی دەستبەسەرن." 

 

وتیشی، "لەکاتی گردبوونەوەکەدا گرژییەک لەنێوان شۆفێرەکان و ئەفسەرێکی ئەمنیدا دروست بووە، بەوهۆیەوە ئەفسەرەکە سکاڵای تۆمارکردووە لەسەر شۆفێرەکان و لەئێستادا کەیسەکە لە دادگایە. 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "پارێزەری کەیسەکە لە هەوڵدایە سبەینێ دەستگیرکراوەکان ببینێت و لە دادگاش بە کەفالەت ئازاد بکرێن، چونکە هیچ شتێکیان نەکردووە تاوەکو دەستگیربکرێن، بەڵکو داوای مافی خۆیان و ئەو ئەفسەرەشیان کردووە کە سکاڵای لەسەر تۆمارکردوون."