گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هیڵی لەڤ لەبارەی گۆرانیی ’’جەستەم ملیۆنێک پەیدا دەکات’’ ڕوونکردنەوە دەدات

2022.06.06 - 13:22
App store icon Play store icon Play store icon
هیڵی لەڤ لەبارەی گۆرانیی ’’جەستەم ملیۆنێک پەیدا دەکات’’ ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

خانمە گۆرانیبێژ، هێلی لەڤ لەبارەی بەرهەمە نوێیەكەی بڵاوكردەوە بەناوی "كوردیش باڕبی" و دەڵێت، وشەكانی گۆرانییەكە بە جددی وەرمەگرن کە تێیدا دەڵێت، "جسمم ملیۆنێک دەکات."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە مانگی ڕابردوودا هێڵی لەڤ گۆرانییەکی ڕاپی بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکردەوە کە لە بەشێکی گۆرانییەکەدا دەڵێت، "جسمم ملیۆنێک دەکات."

 

لەوبارەیەوە هێڵی لەڤ لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، "هەموتان ئەو گۆرانییەتان بە جددی وەرگرتووە، ئەوە تەنها راپێكە، وشەكانی بە جددی وەرمەگرن و چیتر بۆ زمانی كوردی وەریمەگێڕن، كۆمەڵگەی ئێمە هێشتا لە لە زۆر روەوە لەدواوەیە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ""%99ی راپ و هیپ هۆپ لە بازاڕ و كافتریا و رێستۆرانتە كوردییەكان لێدەدرێت كە ناوەڕۆكەكانیان وشەی نەشیاوی تێدایە و زۆرینەی خەڵك لێی تێناگەن، من تەواوی ژیانم لە ئەمریكا و ئەوروپا بوم، میوزیكەكانم جیاوازن و هەر بەو شێوەیەش دەبن."