گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

حکومەتی هەرێم لەبارەی دۆسیەی نەوت و گاز و پەیوەندیی لەگەڵ بەغدا بڕیارێکی دا

2022.06.06 - 11:12
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم لەبارەی دۆسیەی نەوت و گاز و پەیوەندیی لەگەڵ بەغدا بڕیارێکی دا

 

ناس کورد- 

له‌ نامیلكه‌یه‌كدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێڕوانینی خۆی بۆ دۆسیه‌ی نه‌وت خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆمپانیای كوردستان بۆ نه‌وت و غاز (KROC) تایبه‌ت به‌ بواری دۆزینه‌وه‌، ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غاز و كۆمپانیای كوردستان بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وت (KOMO) داده‌مه‌زرێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نامیلکەکەدا حکومەتی هەرێم دەڵێت، "ده‌كرێت ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌ له‌لایه‌ن هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌بێت و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی عێراق (سۆمۆ) هه‌بێت و هه‌مان په‌یوه‌ندیش له‌ نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت."

 

زیاتر بخوێنەرەوە: بڕیارێكى نوێ له‌باره‌ى كه‌يسى نه‌وتى هه‌رێم ده‌رچوو

 

 

جه‌ختیش له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، ده‌بێت هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمپانیای سۆمۆ به‌شێوه‌یه‌ك بێت، كه‌ پۆستی جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیا پشكی هه‌رێمی كوردستان بێت و هه‌رێم به‌شدارێكی راسته‌قینه‌ی ناو كۆمپانیاكه‌ بێت و دوو نوێنه‌ری ه‌رێمی كوردستان له‌ به‌ڕێوه‌بردنی جومگه‌كانی كۆمپانیاكه‌دا هه‌بن، هه‌رێمی كوردستانیش مافی ره‌تكردنه‌وه‌ی (ڤیتۆ)ی له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ هه‌بێت، كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌.

 

هه‌ر له‌و نامیلكه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی گرنگ كراوه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ش: (به‌رده‌وامبوونی هه‌رێمی كوردستان له‌ فرۆشتنی نه‌وتی  هه‌رێمی كوردستان و سه‌رپشككردنی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنی هه‌ژمارێكی بانكی و به‌ڕێوه‌بردنی داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو).

 

له‌ به‌شێكی دیكه‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری و داتا و هه‌وڵه‌كانی به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ نه‌وت و شایسته‌ داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ دوو به‌شی سه‌ره‌كیدا به‌ پشتبه‌ستن به‌ ژماره‌یه‌ك خشته‌ی شكیاری و به‌ ورده‌كاری ورده‌وه‌ خستووه‌ته‌ڕوو.

 

له‌ به‌شی یه‌كه‌می نامیلكه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ سه‌ردانه‌كانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا هه‌ر له‌ ساڵی 2019 تا 2022 كراوه‌ و تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی هه‌رێم له‌ ساڵی 2019 بۆ به‌غدا و پێكهێنانی لیژنه‌ی هاوبه‌ش له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی وه‌ك: "ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، پرسی نه‌وت و غاز، پرسه‌ داراییه‌كان و پرسی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی گشتیی فیدراڵ".

 

هه‌روه‌ها باسی رێككه‌وتنی ساڵی 2020 له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی عێراق كراوه‌، كه‌ ئه‌وكات شاندی هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری دارایی و ئابووری، سه‌ردانی به‌غدایان كرد و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرنگیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵ ئه‌نجامدا و دواجار گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 و جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ نه‌وت و دارایی كرایه‌وه‌.

 

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌و رێككه‌وتنه‌ش كراوه‌، كه‌ ساڵی 2020 له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی دوای ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجامدرا و ته‌واوی بنه‌ما و مه‌رجه‌كامی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش خراونه‌ته‌ڕوو و جه‌خت له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ش له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور كراوه‌ته‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ به‌پێی هه‌ردوو نووسراوی ژماره‌ (1839) له‌ رێكه‌وتی 5/10/2022 و ژماره‌ (379) له‌ رێكه‌وتی 18/10/2020 جه‌خت له‌سه‌ر راده‌ستكردنی ئه‌و داهاته‌ی له‌ ئه‌نجامی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم و ده‌رچوواندنی (یاسای نه‌وت و غازی فیدراڵ، دابه‌شكردنی داهاتی فیدراڵ، كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی، كۆمپانیای فرۆشتنی نه‌وت)، راده‌ستكردنی داهاتی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، شه‌فافیه‌ت كراوه‌ته‌وه‌ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی خۆی بۆ حكومه‌تی فیدراڵ له‌ بواری وزه‌دا نیشانداوه‌.

 

سه‌باره‌ت به‌ كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانیش، تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر پرسه‌كانی (ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز، بابه‌ته‌ داراییه‌كان و بودجه‌ی گشتی فیدراڵی).

 

له‌ به‌شی دووه‌می ئه‌و نامیلكه‌یه‌دا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جگه‌ له‌ تیشكخستنه‌ سه‌ر پرسه‌ داراییه‌كان و جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ژماره‌یه‌ك خشته‌ی شیكاری و داتا و زانیاریی به‌رچاوكردووه‌ و هه‌موو زانیارییه‌ پێویسته‌كان له‌باره‌ی وزه‌ و كێشه‌ داراییه‌كانی به‌رچاوكردووه‌.