ناس کورد-
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم و کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ڕەتیکردەوە کە لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتبن بۆ کشانەوەی ئەو و پێدانی پۆستەکە بە یەکێتی، دەشڵێت، "سوورین لەسەر ئەوەی پۆستەکە بۆ پارتی بێت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رێبەر ئەحمەد، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (دووشەممە 6-6-2022) ڕایگەیاند، "پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لە کاندیدبوونی من دەکاتەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و ئەو پۆستە بە پشکی خۆمان دەزانین و پارتی سورە لەسەر کاندیدبوونی من."
وتیشی، "لەگەڵ یەکێتی کۆبووینەتەوە و نزیکبوونەوە هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا باسی پۆستی سەرۆک کۆمار نەکراوە و بەهیچ شێوەیەکیش هیچ ڕێککەوتنێک نییە کە من بکشێمەوە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "پەککەوتنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق پەیوەندیی بە کورد و پارتی و یەکێتییەوە نییە، بەڵکو پەیوەندیی بە نێو ماڵی شیعییەوە هەیە."