ناس کورد-
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە رێگای نێوان مهاباد - سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێی دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕەحمان ئەحمەدی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی مهاباد (دووشەممە 6-6-2022) ڕایگەیاند، "بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لەڕێگای سەرەکیی نێوان مهاباد - سەردەشت دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندا دا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، پۆلیسی هاتووچۆ لە شوێنی رووداوەکەن بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی بکەن.