گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

بڕیارێكى نوێ له‌باره‌ى كه‌يسى نه‌وتى هه‌رێم ده‌رچوو

2022.06.06 - 09:15
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێكى نوێ له‌باره‌ى كه‌يسى نه‌وتى هه‌رێم ده‌رچوو

ناس کورد- 

میدیاى فه‌رمیى پارتى دیموكراتى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى هه‌ولێر بڕیاریدا ژمارەیەك سكاڵای مەدەنی كە لەلایەن وەزیری نەوتی حکومەتی فیدراڵەوە دژی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی نەوت و غازى هه‌رێم تۆماركراون، دوابخات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیای پارتی لەزاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردووەتەوە، "لە رۆژی 5-6-2022، دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر بڕیاریدا ژمارەیەك سكاڵای مەدەنی كە لەلایەن وەزیری نەوتی حکومەتی فیدراڵەوە دژی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی نەوت و غاز (IOCs) كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، تۆمار كراون، دەبێت دوابخرێن.

 

لە 19ی ئایاری 2022 دادگای بازرگانی (الکرخ) لە بەغدا، لەسەر داوای وەزیری نەوتی حکومەتی فیدراڵ هەستا بە بانگهێشتکردنی ئه‌و کۆمپانیا نێودەوڵەتیانه‌ی لە سنووری هەرێمی کوردستان کاردەکەن، لەوانە  Addax، DNO ، Genel، Gulfkeystone، HKN، Shamaran، و Westernzagros.

 

لە 4-6-2022، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا پشتگیری لە دەستووریبوونی یاسای نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان (ژمارە 22ی ساڵی 2007) کرد.

 

سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم رایگەیاند، ئەو دادگایەی بەغدا هیچ دەسەڵاتێکی دەستووری نییە ئەو کارە بکات، چونکە ئەو دادگایەی بەغدا بەپێی ماددەی (92)ی بڕگەی (دووەم)ی دەستووری فیدراڵی دانەمەزراوە و ئەو سکاڵایانەی وەزیری نەوتی حکومەتی فیدراڵ لە دژی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان تۆماری کردوون، لەسەر بنەمای ئەو بڕیارە نادەستوورییەی 15ی شوباتی 2022ـن، هەر بۆیە ئەو سکاڵایانە، هیچ بنەمایەکی دەستووری و یاساییان نییە. 

 

دەشڵێت، " یاسای نەوت و غازی ساڵی 2007 بەرکارە و ئەو گرێبەستانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی ئەو یاسایە ئەنجامی داون، بە کارایی دەمێنێنەوە."