گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کۆتای تورکمان لە سلێمانى’’

پارتى وادەى ’’ڕێککەوتنى کۆتایی’’ لەسەر کێشەکانى هەڵبژاردن دیاریدەکات

2022.06.05 - 23:33
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى وادەى ’’ڕێککەوتنى کۆتایی’’ لەسەر کێشەکانى هەڵبژاردن دیاریدەکات

ناس کورد-

 

بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی رایگەیاند، رێککەوتنى کۆتایی لەسەر کێشەکانى پەیوەست بە هەڵبژاردن بۆ کۆبونەوەى پێنج شەممە بەجێهێڵراوە کە لەسەرۆکایەتى هەرێم و بە ئەمادەبوونى بلاسخارت ئەنجام دەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ھۆشیار سیوەیلی بە پێگەى فەرمى حزبەکەى وت "بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەکی دیکە بە بەشداریی لایەنە سیاسییەکان و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان، جینین بلاسخارت، لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە".

 

وتیشی ''تا  ڕادەیەک بۆچوونەکان لە یەک دوور نین، بەتایبەت لەسەر پرسی ھەڵبژاردن کە لەسەر سیستەمەکە جیاوازیی بۆچوون ھەیە و پارتی کراوەیە و ڤیتۆی لەسەر ھیچ خاڵێک نییە کە یەک بازنەیی بێت، یان فرەبازنەیی، بۆیە بەرەو ئەوە دەچن بگەنە ڕێککەوتن و ڕێککەوتنی کۆتاییی بۆ ٩ی مانگ بەجێ هێڵدراوە.''

 

سیوەیلی ڕوونیکردەوە ''پێکھاتەکان سیستەمی کۆتایان ھەیە و مافیان پارێزراوە و پارتی داکۆکییان لێ دەکات و لایەنەکان لەسەری ناکۆکن و دەیانەوێت لە سلێمانییش تورکمان کورسیی کۆتایی ھەبێت کە ژمارەیان کەمە، بەداخەوە ھەندێک لایەن پێیان وابوو موسڵمان و کورد بۆی نەبێت دەنگ بە مەسیحی و پێکھاتەکان بدات، ئەمە خاڵێکە کە پێم وایە یوئێن لەگەڵی نابێت، بۆیە پێویستە سیستەمی ھەڵبژاردن بۆ پێکھاتەکان یەک بازنەیی بێت بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت.''

 

هۆشیار سیوەیلی جەختیکردەوە، پارتی پێداگری دەکات ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، بەڵام ڕەنگە کۆمسیۆن نەتوانێت لە کاتی خۆیدا ھەڵبژاردن بەڕێوە ببات، بۆیە ئەگەر بە ھۆکاری تەکنیکی نەتوانرا دەکرێت چەند مانگێک دوا بخرێت.