گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گیانى لەدەستدا

بازرگانێکى ماددەى هۆشبەر لەهەولێر ’’دواى ڕۆژێک لە دەستگیرکردنى خۆى هەڵواسی’’

2022.06.05 - 19:03
App store icon Play store icon Play store icon
بازرگانێکى ماددەى هۆشبەر لەهەولێر  ’’دواى ڕۆژێک لە دەستگیرکردنى خۆى هەڵواسی’’

ناس کورد-

 

ئاسایشى هەولێر رایگەیاند، کەسێک کە بە تۆمەتی بازرگانیکردن و دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرابوو، دواى رۆژێک لە دەستگیرکردنى خۆى کوشتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى ئاسایش کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بازرگانەکە لە شەوی 3ـی حوزەیرانی 2022، لە شاری هەولێر، بە تۆمەتی بازرگانیکردن و دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراوە. لە ماڵی تۆمەتبارەکە توانرا دەست بەسەر دەمانچەیەك و بڕێک ماددەی هۆشبەردا بگیرێت لەجۆرەکانی هێرۆیین و کریستاڵ کە بە کەرەستەی تایبەت ئامادەکرابوون.

 

ئاسیشی هەولێر دەڵێت، لە شەوی 4 لەسەر 5ـی حوزەیران، تۆمەتبارەکە لە بەندینخانە خۆی هەڵواسیووە و گیانی لەدەستداوە، دواتر لەسەر بڕیاری دادوەر بە مەبەستی لێکۆڵینەوە تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کرا.