گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتى وەڵامدەداتەوە

هاوپەیمانێتییەکەى مالیکى داواى ’’هەڵوەشاندنەوەى’’ پارتى رادەستى دادگاى فیدراڵى کرد

2022.06.05 - 18:39
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانێتییەکەى مالیکى داواى ’’هەڵوەشاندنەوەى’’ پارتى رادەستى دادگاى فیدراڵى کرد

ناس کورد-

ژمارەیەک پەرلەمانتارى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا بەسەرۆکایەتى نورى مالیکى داوایەکیان پێشکەشى دادگاى فیدراڵى کرد بۆ "هەڵوەشاندنەوەى" پارتى دیموکراتى کوردستان، بەتۆمەتى پابەندنەبوون بە بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى تایبەت بە دۆسیەى نەوت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی داواکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، داوا لە دادگاى فیدراڵى کراوە پارتى لەکاربخات و هەڵیبوەشێنێتەوە، بەتۆمەتى "هەڵگەڕانەوە لە دەستور".

 

لەبەرانبەردا هۆشیار سیوەلى بەرپرسى پەیوەندییەکانى پارتى رایگەیاند، هەوڵى لەو شێوەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەى پارتى تازە نییە و تەنانەت هێزى سەربازى بۆ بەکارهێنرا، لەئێستادا پەنابردن بۆ دادگا بەهەمان ئامانجە.

 

 وتیشى ئەوان دڵنیان کە هەوڵى لەو شێوەیە لەڕێگەى دادگاى فیدراڵییەوە سەرناگرێت و هیچ پاساوێکى نییە و هیچ بەڵگەیەکیش نییە بۆ پابەندنەبوونى هەرێم بە بڕیارەکانى دادگا، دانوستان بەردەوامە بۆ دەرکردنى یاساى نەوت و گازى فیدراڵى.

  

me_ga.php?id=37409  

  

me_ga.php?id=37410