گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکی حکومەتی هەرێم فەرمانێکی بۆ خوێندنی ساڵی نوێ دەرکرد

2022.06.05 - 16:11
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی حکومەتی هەرێم فەرمانێکی بۆ خوێندنی ساڵی نوێ دەرکرد

ناس کورد- 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی دا بە تەرخانکردنی بڕی 20 ملیار دینار بۆ پشتگیریکردنی سێکتەری پەروەردە و فێرکردن بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە  بۆ ساڵی خوێندنی (2022 - 2023).

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

ڕاگەیەندراوێک لە  گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە:

 

جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێزدار مەسرور بارزانی، ڕەزامەندی دا بە تەرخانکردنی بڕی بیست ملیار دینار ( ٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠)  بۆ پشتگیریکردنی سێکتەری پەروەردە و فێرکردن بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە  بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣)، لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان .

 

سامان سیوەیلی

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان 

٥ی ٦ی ٢٠٢٢