گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانیاریی نوێ لەبارەی کێشەی دواکەوتنی مووچە لە سلێمانی

2022.06.05 - 15:47
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی کێشەی دواکەوتنی مووچە لە سلێمانی

ناس کورد- 

جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دەستیان بە بەدواداچوون کردووە لەبارەی کێشەی نەبوونی پارە لە بانکی بازرگانی سلێمانی و سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی ھەولێریان کردووە، دەرکەوتووە کە پارە بێ جیاوازی بۆ ھەموو بانکەکان رەوانە دەکرێت، بۆیە سەردانی سلێمانیش دەکەن کە چەند مانگێکە گرفت ھەیە و بەو ھۆیەوە مووچە دوادەکەوێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعید ھەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان (یەکشەممە 5-6-2022) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "بەدواداچوونمان بۆ بانکە بازرگانیەکان کردووە لەبارەی نەبوونی پارە لەبانکە بازرگانیەکان بەتایبەت بانکی مەرکەزی سلێمانی کە پارەی کاش نیە بۆ مووچەخۆران کە ماوەی چەند مانگێکە ئەو گرفتە لە سلێمانی ھەیە و سەردانی بانکە بازرگانی و ژمێریاری ھەولێرمان کردووە و سەردانی سلێمانیش دەکەین، ئەوەی ھەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکان بوو کە سلێمانی و دھۆک رێنمایی لەوێ وەردەگرن و داھاتەکە دێتە ئەوێ و ئەو پارەی پێویستە بۆ سلێمانی وەکو خۆی دەڕوات".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەپێی رێککەوتنی وەزارەتی دارایی لەگەڵ بانکی بازرگانی پێویستە سلێمانی مانگانە ٨٢ ملیار دینار بۆ مووچەی سلێمانی دابین بکات چەند مانگێکە دیار نیە ئەو پارە دابین دەکرێت یاخود نا، بۆیە لە بانکی گشتیی بازرگانی ھیچ کێشەیەک نیە لە دیاریکردنی پشکی ھەر پارێزگایەک لە داھات".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە ھەولێر پارەی داھاتی نەوت بۆ مووچە بۆیان رەوانە دەکەن و پێویستە بە داھاتی ناوخۆ تەواوی بکەن، بۆیە گرفتەکە لێرە دروستبووە ئەگەر نا لە ھەولێر ھیچ کێشەیەک نیە".

 

باسی لەوەشکردووە، "دوای سەردانی ھەولێر بڕیارە ھەر لەم ھەفتەیە بۆ ھەمان مەبەست و بەدواداچوون لەبارەی گرفتی نەبوونی پارەی کاش لە بانکی بازرگانی سلێمانی سەردانی ئەو پارێزگایەش بکەین".