ناس کورد-
بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، ئەمشەو شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەردەوامی دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسیی ڕایگەیاند، "لە ئەنجامی چالاکبوونی با بەخێرایی ٤٠ تا ٦٠ کم/س لە ناوچەکانی باشوری رۆژئاوای ھەرێمەوە ئەگەر ھەیە کاتەکانی ئێوارە و ئەمشەو شەپۆلێکی مامناوەند بۆ چڕی خۆڵبارین ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان بگرێتەوە و بەرێژەیەکی کەمتر و مامناوەند کاریگەری لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر و سلێمانی و ھەڵەبجە دەبێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کاریگەری ئەم شەپۆلە دوانیوەرۆی سبەی دووشەمە ٦-٥-٢٠٢٢ کەم دەبێتەوە، بەڵام لە رۆژانی داهاتوودا خۆڵبارین بەردەوامی دەبێت بەھۆی بەردەوامی چالاکی با لە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراقەوە ناوبەناو شەپۆلی خۆڵبارین بەرێژەی جیاواز ناوچەکانی ھەرێم دەگرێتەوە لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما."