گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەڵوێستی نوێی مەسعود بارزانی لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی

2022.06.05 - 14:06
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستی نوێی مەسعود بارزانی لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی

 

ناس کورد- 

 

مەسعود بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کۆبووەوە و لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ڕایگەیاند، پابەندبوون بە دەستوور و گفتوگۆ چارەسەری گرفت و قەیرانەكانی عێراقە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بارەگای بارزانی (یەکشەممە 5-6-2022) ڕایگەیاند، "ڕۆژی یەكشەممە لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارك برایسن ڕیچاردسۆن، باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لە دیدارەكەدا كە دێڤید هانت، كونسوڵی بریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو هەنگاوەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و تەحەددیات و ئاستەنگەكانی بەردەم پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق تاوتوێ كرا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بڕیارەكانی دادگەی فیدڕاڵیی عێراق و مەسعود بارزانی جەختی لەوە كردەوە، " پابەندبوون بە دەستوور و گفتوگۆ چارەسەری گرفت و قەیرانەكانی عێراقە." 

 

ئەوەش هاتووە،  پەیوەست بە بارودۆخی سیاسیی هەرێم و مافی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی پابەندبوونی خۆی بەرانبەر پاراستنی مافی هەموو پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە.

 

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بریتانیا تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوە بوو و باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق پابەندبوونی وڵاتەكەی بە ئەنجامەكانی سەردانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بۆ بریتانیا و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا دووپاتكردەوە.

 

May be an image of 2 people and people standing