گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هاتوچۆ لەبارەی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

2022.06.05 - 12:57
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆ لەبارەی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

ناس کورد- 

لە ئاگادارییەکدا هاتوچۆی هەولێر چۆنێتی داواکردنی ژمارە و پیتی تایبەتی لەسەر تابلۆ نوێیەکە بڵاوکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ئاگادارییەکدا فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (یەکشەممە 5-6-2022) ڕایگەیاند، "بۆ بەدەستهێنانی تابلۆ تازەکە بەو ژمارە و پیتەی کە ئارەزوت لێی هەیە، داواکاری بەو شێوەیە پێشکەش بەهاتووچۆی هەولێر دەکەیت و دەیدەیت بەلیژنە لەناو هاتووچۆ."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەماوەیەکی زۆرکورت ڕەزامەندی وەردەگریت، ئەگەر ژمارە و پیتەکە پێشتر داوانەکرابێت بەتاڵ بێت." 

 

May be an image of text