گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارتی لەسەر زنجیرە تورکییەکە هاتەدەنگ

2022.06.04 - 22:41
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی لەسەر زنجیرە تورکییەکە هاتەدەنگ

ناس کورد- 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان لەبارەی زنجیرە تورکییەکە و "سوکایەتی بە هەرێمی کوردستان و مەسعود بارزانی" هاتەدەنگ و دەڵێت، "یەکەمجار نییە و دواینجاریش نابێت کە سەرۆکی کوردان بەئامانج دەگیرێت".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی نوسینەکەی پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی: 

 

دوژمن دەزانێت گەورەو خاوەنی دۆز کێیە،دەزانن کێ خاوەن پرەنسیپەو هەرگیز لەبەهاو داواکارییەکانی گەلەکەی لانادات،یەکەمجار نییەو دواینجاریش نابێت کە سەرۆکی کوردان بەئامانج دەگیرێت و سینەماو ڕۆژنامەو میدیا خراونەتە خزمەتی دژایەتی بارزانی، بەڵام بارزانی هەربەشکۆوو هەر بەبڵندی دەمێنێتەوە.

 

لەم هەموو هێرشەشدا قسەیەکی ناسراوی ئیمامی عەلی ڕەزای خوای لێبێت دێتەوە بیرمان کە دەڵێت "تیری دوژمن ڕووەو کێبوو لەگەڵ ئەو کەسەبن"

 

دەبێت هەموو ئەوانەی لەدەوری کوردن و دۆستن یان دوژمن باش بزانن بارزانی دۆستایەتی بکات لەگەڵ ئەو کەسە دەیکات کە زۆرترین ڕێز لە داواکاری و خواستی گەلەکەی دەگرێت،پێچەوانەکەشی لەگەڵ ئەوانە دەبێت کە ددان بەمیللەت و گەلەکەیدا نانێن وەک میللەتێک کە هەیەو دەبێت و مێژوو دەزانێت کورد بەکەس ناسڕدرێتەوە.

 

پێشەوا هەورامانی