ناس کورد-
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ناحیەی دینارتەی سنوری پارێزگای دهۆک دوو برا گیانیان لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک (شەممە 4-6-2022) ڕایگەیاند، "کاتژمێر 8:00ی ئەمشەو لە ناحیەی دینارتە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری مازدا وەرگەڕا و لە ئەنجامدا بەداخەوە دوو برا گیانیان لەدەستدا."