ناس کورد-
شەپۆلێکی خۆڵبارینی بەهێز لە باشوری موسوڵ دروست بووە و بەگوێرەی پێشبینییەکان لە ئەگەری تەشەنەکردنیدا ڕووە و هەولێر و دهۆک دەڕوات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا کەشناسی عێراقی، سادق عەتیە (شەممە 4-6-2022) ڤیدیۆیەکی خۆڵبارینی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "ئێوارەی ئەمڕۆی باشوری موسڵە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئەگەری تەشەنەکردنیدا شەپۆلە خۆڵبارینەکە بە ئاڕاستەی شارەکانی هەولێر و دهۆک دەڕوات."