ناس کورد-
جوڵانەوەی نەوەی نوێ مەرجی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی لایەنەکان لەگەڵ سەرۆکی هەرێم ڕاگەیاند و دەڵێت، دەبێت کۆبوونەوەکە لەشوێنێکی بێلایەن و بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، "سەبارەت بەو هەواڵەی کە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە گوایە پارتیی و یەکێتیی و لایەنە ئیسلامییەکان هەموویان کۆکن و بۆچوونیان لەوەدایە کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لایەنەکان کۆبکاتەوە، ئێمە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە هەموو لایەکی ڕادەگەیهنین کە ئامادەی هیچ کۆبوونەوەیەک نابین لە سەرۆکایەتیی هەرێم."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرۆکی هەرێم خۆی جێگری سەرۆکی پارتییە و بەشێکە لە قەیرانەکانی هەرێم و تەرەفێکە لە کێشەکانی هەرێم."
وتەبێژی جوڵانەوەی نوێ دەشڵێت، "جگە لە جێگا و شوێنێکی بێلایەن وهكو بارهگای نەتەوەیەکگرتووەکان یاخود هەر شوينێکی تری بێلایەن و بۆ رێکەوتنی کۆتایی نەبێت، ئەوا ئێمە بەشدار نابین."