گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەنێک داهات لەبەردەستە؟

زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم

2022.06.04 - 17:24
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، حکومەتی هەرێم پارەى مووچە و نیوێکی لەبەردەستە، کەچى وەزارەتى دارایى مووچەى مانگى پێنج لەماوەى 21 ڕۆژدا دابەش دەکات، دەشڵێت، دەبوو لە ماوەی هەفتەیەکدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش بکرایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان (شەممە 4-6-2022) ڕایگەیاند، "هەرێمی کوردستان بۆ هەر مانگێک، بەبێ (200 ملیار) دینارەکەی‌ بەغدا، نزیکەى ترلیۆنێک و 210 ملیار دینار داهاتی هەیە." 

 

ڕوونیکردووەتەوە، " نزیکەى 880 ملیار لە نەوتەوە، 150 ملیار دینار لە گومرگ، 50 ملیار دینار لە باج، 100 ملیار دینار لە ڕسومات، 31 ملیار دینار لە هاوکاری‌ هاوپەیمانان." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "خەرجیی بۆ هەر مانگێک بە نزیکەیی‌ بریتیە لە  ترلیۆنێک و 150 ملیار، بەمجۆرە: (902 ملیار دینار بۆ مووچە، نزیکەی‌ 100 تا 150 ملیار دینار بۆ خەرجی‌ وەزارەتەکان‌ و خزمەتگوزاریی‌)، پڕۆژەش زۆرینەی‌ وەستاوە یان ئەوەی‌ کار دەکات لە زیادەی‌ تێچووی‌ خەرجی‌ مووچەو خزمەتگوزاریی‌ دەدرێت." 

 

عومەر گوڵپی دەڵێت، بۆ مانگی‌ پێنج داهاتی‌ حکومەت بەمجۆرەیە:

 

١ـ بڕی‌ (331 ملیار دینار) لە داهاتی‌ ناوخۆی‌ مانگی‌ پێشوو، چونکە بەهۆی‌ (200 ملیار) دینارەکەی‌ بەغداوە، داهاتی‌ ناوخۆ بۆ مووچەی‌ مانگی‌ چوار بەکارنەهات.

 

٢ـ لە داهاتی‌ نەوتی‌ مانگی‌ (5) بڕی‌ نزیکەى (850 تا 880) ملیار دینار لەبەردەستە.

 

٣ـ لە داهاتی‌ ناوخۆی‌ مانگی‌ (5) بڕی‌ (331 ملیار دینار) لەبەردەستە.

 

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، "واتە لەئێستادا نزیکەی ترلیۆنێک و 512 ملیار دینار لەبەردەست وەزارەتی‌ داراییە، بەمجۆرە پارەی‌ پێویست بۆ دابەشکردنی‌ مووچە بە هەفتەیەک لە بەردەستە و دەبوو حکومەت پابەندی‌ بەڵێنەکەی‌ بێت‌ و لەماوەی‌ هەفتەیەک مووچە دابەش بکات، نەوەک بەمجۆرەی‌ ئێستا مووچەی‌ مانگی‌ پێنج بگەیەنێتە ڕۆژی‌ (26)ی‌ مانگی‌ (6) کە دەبوو لەو بەروارە مووچەی‌ مانگی‌ (6)دەست پێبکات."