گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەوێنە؛ لە دهۆک سێ کەس گوێچکەی گەنجێک دەبڕن

2022.06.04 - 16:35
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ لە دهۆک سێ کەس گوێچکەی گەنجێک دەبڕن

ناس کورد-

 

لە ڕووداوێکدا لە نزیک کەمپی شاریا لە سنووری پارێزگای دهۆک سێ کەس گوێچکەی گەنجێک دەبڕن، گەنجەکە دەڵێت، نازانێت کێ بوون، چونکە تائێستا کێشەی لەگەڵ کەس نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو گەنجە ناوی وەجدی زێدان-ە، ئاوارەی شنگالە و لە قۆناغی 12ی ئامادەییە، لە کەمپی شاریا نیشتەجێن

 

وەجدی زێدان، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی دەڵێت، " ئەوکاتەی شەو لە کافتیریا بۆ ماڵەوە دەگەڕامەوە لە پشتەوە سێ کەس هێرشیان کردەسەرم و خستمیانە سەر زەوی، دوایی کە بەهۆش خۆم هاتمەوە زانیم کە گوێچکەم بڕدراوە".

 

زێدان بەوتەی خۆی، نازانێت ئەو کەسانەی گوێچکەیان بڕیوە کێ بوون و دەڵێت، "پێشتر کێشەم لەگەڵ کەس نەبووە، گوێم لە دەنگیان بوو، بەڵام روخساریانم نەبینی و نایانناسمەوە".

 

هاوکات باوکی گەنجەکە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکا دەکات بەزووترین کات بکەرانی تاوانەکە بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن.