گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر لە ساڵانی ڕابردوو

تەندروستی: تائێستا 23 کەس بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە مردوون

2022.06.04 - 14:52
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستی: تائێستا 23 کەس بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە مردوون

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکردنی 23 حاڵەتی گیانلەدەستدانی ڕاگەیاند لەناو ئەو 136 کەسەی توشی تای خوێنبەربوون بوون، هەموو ئەو کەسانە لەمساڵدا توشبوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەبی فەلاح، ئەندامی تیمی پزیشکیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی عێراق (4ی حوزەیرانی 2022) ڕایگەیاند، ئاماری توشبوونی ئەمساڵ بە تای خوێنبەربوون زیاترە لە ساڵانی ڕابردوو.

 

تای خوێنبەربون، پەتایەكی ڤایرۆسییە، بەهۆی تێكەڵاوبوون و لەڕێی ئاژەڵ و مێش و مەگەزەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، هەروەها لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە.          

  

دیارترین نیشانەكانی    

دڵ تێكهەڵاتن و ڕشانەوە، لەگەڵ ئازاری جومگەكان، سكچون، تا، هیلاكی و لاوازی لە نیشانە دیارەكانی تای خوێنبەربوونن.          

  

هەروەها چەند نیشانەیەكی نەخۆشییەكە دەریدەخات كە مەترسی لەسەر ژیانی توشبووەكە هەیە، لەوانە خوێنبەربونی ژێر پێست، دروستبونی كێشە لە دەماغ، بێهۆشبوون، لەكاركەوتنی گورچیلە، دروستبوونی كێشەی هەناسەدان و لەكاركەوتنی جگەر، ئەوەش بەپێی وەزارەتی تەندروستیی عێراق و ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی.          

  

چۆن دەگوازرێتەوە؟    

كاركردن یان تێكەڵبوون لەگەڵ كەسانی توشبوو، سەربڕین و خواردنی ئاژەڵی توشبوو، بەكارهێنانی دەرزیی و ئامێری بەكارهاتووی توشبوو، لە هۆكارەكانی گواستنەوەی نەخۆشییەكەن، لەگەڵ سێكسكردن لەگەڵ كەسانی توشبوو بەبێ خۆپارێزی.          

  

مێش و مەگەز، جرج و مشك، شەمشەمەكوێرە و گەنە هۆكاری سەرەكی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوونن، هەروەها مرۆڤی توشبووش.          

  

چۆن خۆت دەپارێزیت؟    

بەپێی ڕێنماییەكانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی و وەزارەتی تەندروستیی عیراق، بۆ خۆپارێزی، پێویستە گۆشت بە باشی دابپۆشیت و بیپارێزی لە مێش و مەگەز، دوركەوتنەوە و خۆپارێزی لە كەسانی توشبوو، بە باشی پاككردنەوەی سەتڵی خۆڵ و خاشاك و داپۆشینی، لەگەڵ دانانی تەلمێش بۆ دەرگا و پەنجەرە.          

  

وەزارەتی تەدروستیی عیراق و ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، ڕێنمایی هاوڵاتیان دەكەن چیمەنی ماڵەكانیان ببڕن، لە پێناو رێگریی لە مێش و مەگەز و بڵاوبونەوەیان.