ناس کورد-
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ھەورەبروسکە و بارانبارین لە ناوچە شاخاویەکاندا بەدی دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس جەبار، کەشناسی دیاریی هەرێمی کوردستان (4ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، "لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی گەرم و شێداری دەریای سوور لەسەر کەشی ناوچەکانمان سبەینێ یەکشەممە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ناڕوون و نیمچە ھەوراوی دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ کاتی ئێوارە ئەگەر ھەیە لە ناوچە کوێستانی و شاخاویەکاندا ھەورە بروسکە چالاک ببێت و تاو تاو باران بەرێژەی جیاواز ببارێت".
دەشڵێت، "ڕێژەی بارانەکەش لەنێوان 0.2 بۆ 5 ملیممەتر دەبێت، لە سەنتەری پارێزگاکانیش کەش لەبار بێت بەھەمان شێوە لەناوچەی جیاجیادا ئەگەری نمە باران بۆ بارانێکی کەم ئەبێت."
ئاراس جەبار باسی لەوەشکردووە کە "پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکاتەوە بەرێژەی 1 تا 2 پلەی سیلیزی و بەم شێوەیە ئەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم (سلێمانی 39 بە 27، ھەولێر 42 بە 30 پلە، دھۆک 41 بە 24 پلە، ھەڵەبجە 40 بە 27 پلە، کەرکوک 43 بە 34 پلە، لە ناوچەکانی گەرمیان 46 بە 32 پلە ئەبێت، لە سنوری ئیدارەی راپەرین 40 بە 28 پلە ئەبێت، لە سنوری ئیدارەی سۆران 37 بە 25 پلە ئەبێت."
ئاماژەی بەوەشداوە کە "خێرای با کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە مامناوەند چالاک ئەبێت لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە بەخێرای 20 بۆ 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و خۆڵبارین ئەبێت بەرێژەیەکی کەم بۆ مامناوەند."