گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

تەندروستیی جیهانی هۆشداری دا لە جۆری ’’کوشندەتری’’ کۆرۆنا کە ڤاکسینیش چاری ناکات

2022.06.04 - 09:43
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی جیهانی هۆشداری دا لە جۆری ’’کوشندەتری’’ کۆرۆنا کە ڤاکسینیش چاری ناکات

ناس کورد-

تیدرۆس ئەدهانۆم گێبریسۆس، بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریدا لە مەترسی سەرهەڵدانی جۆرێکی نوێ و کوشندەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ڤاکسینەکانی ئێستاش کاریگەری نابێت بۆسەری.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گێبریێسوس لە میانی کۆنفرانسی ئاسایشی "Globsek-2022" لە براتیسلاڤا وتی: "هێشتا هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە و ڕوون هەیە بۆ دەرکەوتنی جۆرێکی نوێ کە کوشندەترە لە (سارس-کۆڤ-٢) و بەرگەی ڤاکسینەکانیش دەگرێت."

 

گیبریسۆس نیگەرانی خۆی نیشاندا لە دۆخی کۆرۆنا لە هەندێک ناوچە و وتی، حاڵەتەکانی مردن لە ئەفریقا و ڕۆژئاوای زەریای هێمن لە بەرزبوونەوەدایە.

 

لە ئەمریکاش مردن بەهۆی پەتای کۆرۆنا و توشبوون زیاتر بووە و جەختیکردەوە کە "زوو زووە بڵێین پەتاکە کۆتایی هاتووە، کۆتایی نەهاتووە".

 

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕوونیکردەوە کە "پێشبینیکردنی چۆنیەتی پەرەسەندنی ڤایرۆسەکە زۆر قورسە، ئێمە بە دڵنیاییەوە دەزانین لە داهاتوودا پەتای زیاتر دێت، بەڵام ناتوانین پێشبینی ئەوە بکەین کە چەندە توند و بەهێز دەبێت".