کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزیری گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، پلانیان هەیە لە ماوەی داهاتوودا هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان عێراق و تورکیا دروستبکەن. عەبدوڵا لوعەیبی، وەزیری گواستنەوەى عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکەى پلانی هەیە بۆ نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی هێڵی ئاسنی هەموو عێراق. دەشڵێت، "هەموو پڕۆژەیەک بۆ بەستنەوەى وڵاتان پێویستى بە دوو ڕێکار هەیە، ڕێکاری ئابوری و ڕێکاری سیاسی، وەزارەتەکەمان دەیەوێت لە ماوەى داهاتوودا هێڵی شەمەندەفەر بۆ تورکیا دابین بکات. . لەبارەى نۆژەنکردنەوە و چاککردنی هێڵی ئاسنی ناوخۆیی، عەبدوڵا لوعەیبی وتیشی، "چاکسازییمان دەستپێکردووە، جاران بە دە کاتژمێر شەمەندەفەر دەگەشتە بەسرە، بەڵام ئێستا حەوت کاتژمێری دەوێت." ڕاشیگەیاند، "هێڵی ئاسمانمان گەیاندووەتە سامەڕا و پاڵاوگەى بێجی، وا خەریکە هێڵی ئاسنی موسڵ و سەڵاحەدینیش تەواو دەبێت."