ناس كورد-
ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌نزیك تونێلی پێشڕەو له سلێمانی، گیان لەدەستدانى سێ كه‌س و برینداربوونى کەسێکى دیکەى لێکەوتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی رادیۆى هاتوچۆی سلێمانی، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (3/6/2022) له‌ئاكامی ڕووداوێكی هاتوچۆ، له‌جۆری پێكدادان له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری مازداو ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كرۆلا، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی هه‌واری شار به‌ئاراسته‌ی تونێلی پێشڕه‌و، كه به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه شۆفێر‌و دوو سه‌رنشینی مازداكه، گیانیان له‌ده‌ستداو شۆفێری كرۆلاكهش به‌سوكی برینداربووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
ئاماژە بەوەشکراوە، كرۆلاكه به‌خێراییه‌كی زۆر لهتۆنێلی پێشڕه‌وه‌وه به‌ئاراسته‌ی ناوشار هاتووه‌ته خواره‌وه‌و به‌و خێراییه زۆره، خۆی كێشاوه بهمازداكهدا و به‌هۆی زه‌بری ڕووداوه‌كه‌شه‌وه چووه‌ته سه‌ر سایدی به‌رامبه‌ر.