گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئاستێکى پێوانەیی’’

دارایی عێراق هەڵسەنگاندن بۆ نرخى دینار و دۆلار دەکات

2022.06.03 - 15:08
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی عێراق هەڵسەنگاندن بۆ نرخى دینار و دۆلار دەکات

ناس کورد-

 

وەزارەتى دارایی عێراق رایگەیاند، خواست لەسەر دۆلار کەمبووەتەوە دواى ئەوەى نرخەکەى بەرانبەر دینار بەرزکرایەوە، بەوەش یەدەگى دراوى بیانى بەرزبووەتەوە و بەرەو ئاستێکى پێوانەیی هەنگاو دەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێکى وەزارەتەکە (3-6-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دابەزاندنى نرخى دینارى عێراقى بەرانبەر دۆلار بووەتە هۆى کەمبوونەوەى خواست لەسەر دۆلار.

 

هەروەها فرۆشى نەوت بە دۆلار بووەتە هۆى زیادبوونى داهات، بەوەش حکومەت خزمەتگوزاریی زیاترى بۆ هاوڵاتییان دابینکردووە.

 

بەپێی راپۆرتەکە، فرۆشى دۆلار لەلایەن وەزارەتى دارایی و کەمى خواست لەسەرى، بووەتە هۆى بەرزبوونەوەى یەدەگى دراوى بیانى لە بانکى ناوەندى و لە نیساندا گەیشتووەتە 70 ملیار دۆلار، چاوەڕوانیشدەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو بڕە بگاتە 90 ملیار دۆلار کە ئاستێکى مێژووییە.

 

دابەزاندنى نرخى دینار بەرانبەر دۆلار بووەتە هۆى کەمکردنەوەى جیاوازى نرخى دراو لەنێوان نرخى فەرمى و نرخى بازاڕ، بەوەش قازانجى ئەوانە کەمبووەتەوە کە پێشتر دۆخەکەیان دەقۆستەوە، ئەوەش بەپێی راپۆرتەکە.