گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینى: ئەگەری تاوە باران و ھەورە تریشقە هەیە

2022.06.03 - 14:27
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى: ئەگەری تاوە باران و ھەورە تریشقە هەیە

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی رایگەیاند، رۆژى یەکشەممە ئەگەرى تاوە باران و ھەورە تریشقە هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار (3-6-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، سبەی شەممە ٤-٦-٢٠٢٢ لەئەنجامی زیادبوونی شێ لە ئاسمانی ناوچەکەدا بەزۆری لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ شەو ئاسمانی ھەرێم لە ساماڵەوە ئەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەھەندێ کات و ناوچە بە دیاری نەکراوی.

 

دەشڵێت، پلەکانی گەرما بەرێژەی یەک پلەی سیلیزی بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٤٢ بە ٢٨ ، ھەولێر ٤٤ بە ٣١ پلە ، دھۆک ٤٣ بە ٣٠ پلە، ھەڵەبجە ٤٢ بە ٢٨ پلە، کەرکوک ٤٦ بە ٣٣ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان ٤٧ بە ٣٢ پلە ئەبێت، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤١ بە ٢٨ پلە ئەبێت، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٩ بە ٢٦ پلە دەبێت، خێرای با کاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە مامناوەند چالاک ئەبێت لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە بەخێرای ١٥ بۆ ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم بۆ مامناوەند ئەبێت کە لەناوچەکانی رۆژئاوای عێراقەوە دێت .

 

بەوتەى ئەو شارەزایە، دوو سبەی یەکشەمە ٥-٦-٢٠٢٢ کاریگەری شەپۆلی گەرما کەمدەبێتەوە و لەناوچە شاخاویەکان و بەتایبەت ناوچە سنوریەکان لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ ئەگەری تاوە باران و ھەورە تریشقەی دەبێت.