ناس کورد-
تەندروستى سلێمانى چەند نوسراوێکى بڵاوکردەوە، بۆ وەڵامدانەوەى قسەکانى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لەبارەى دابینکردنى بەشە دەرمان لەبەغداوە بۆ پارێزگاکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رۆژى پێنج شەممە سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، ئەگەر بەهەوڵى ئەو فراکسیۆنە دەرمان بۆ سلێمانى نێردرابێت دەستلەکاردەکیشێتەوە، لەبەرانبەردا فراکسیۆنى نەوەى نوێ بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانیان تۆمەتبارکرد بە کەمتەرخەمى لەهێنانى بەشە دەرمانى سلێمانى لەبەغداوە.