ناس کورد-
نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان رووى لەبەرزبوونەوە کرد، سەرەڕاى بڕیارەکەى ئۆپیک+ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بەئامانجى دابەزاندنى نرخەکەى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 1.1% بەرزبووەوە و گەیشتە 117.61 دۆلار، هەروەها نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بەڕێژەی 1.4% بەرزبووەوە و گەیشتە 116.87 دۆلار.
ئەوە لەکاتێکدایە، ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و هاوپەیمانانی بەرهەمهێنەری نەوت ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتن لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە مانگەکانی تەمموز و ئاب بە ڕێژەیەکی زیاتر لە کاتێکدا شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا کاریگەرى لەسەر بازاڕی وزە دروستکرد و نرخى نەوتى گەیاندە ئاستێکى بەرز.
بەپێی بڕیارەکەى ڕێکخراوی ئۆپێک+ بەرهەمهێنان بە ڕێژەی ٦٤٨ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە هەردوو مانگی تەمموز و ئابدا زیاد دەکرێت، ئەمەش بووە هۆی کۆتایی هاتنی ئەو کەمکردنەوەی مێژووییەى کە لەلایەن ئۆپێکەوە لە کاتی پەتای کۆرۆنادا جێبەجێ کرا.