گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێکەوە ئۆپراسیۆنی دەریایی ئەنجامدەدەن

ڕوسیا و ئێران ڕێککەوتنێکی مێژووییان بۆ کاری هاوبەشی سەربازی واژوو کرد

2019.07.29 - 22:03
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوسیا و ئێران ڕێککەوتنێکی مێژووییان بۆ کاری هاوبەشی سەربازی واژوو کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەردوو فەرماندەی باڵای هێزی دەریای ڕوسیا و ئێران لە سانپترسبێرگ کۆبوونەوە، ڕێککەوتنێکی مێژوویی سەربازییان واژوو کرد و بڕیاریاندا پێکەوە ئۆپراسیۆن و هەڵمەتی سەربازی ئەنجامدەن. . حسێن خانزادی، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران بە ئاژانسی ئێرنای وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە: "لەکاتی سەردانەکەمدا بۆ سانپترسبێرگ لە ڕوسیا، لەگەڵ فەرماندەی هێزی دەریایی ئەو وڵاتە کۆبوومەوە و ڕێککەوتین لەسەر ئەوەی هەمانگیمان هەبێت بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن و هەڵمەتی سەربازی، لە زەریای هیندی و ئاوەکانی کەنداو و گەروی هورمز". . ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی بەم نزیکانە کۆببنەوە بۆ دانانی نەخشەڕێگا بۆ ئەو کارەیان و چۆنێتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکان. . هاوکات خانزادی ئەوەشی ئاشكراکردووە، ڕێککەوتنێکیان واژووکردووە بۆ هاوکاری سەربازی لەنێوان هێزە چەکدارەکانی ئێران و وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، کە بۆ یەکەمجارە ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە لەنێوان تاران و مۆسکۆدا واژوو بکرێت. . ئەمە لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، دەیانەوێت، هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی دیکە پێکبهێنن، بۆ پاراستنی گەروی هورمز و ڕێڕەوە ئاوییەکانی کەنداو. .