گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نه‌دانی ده‌یان ملیۆن دۆلاری گومرگ

عەلى حەمە ساڵح: به‌رپرسانی باڵا له‌ پشت گه‌نده‌ڵییه‌کی قێزەونه‌وه‌ن

2019.07.29 - 20:35
App store icon Play store icon Play store icon
عەلى حەمە ساڵح: به‌رپرسانی باڵا له‌ پشت گه‌نده‌ڵییه‌کی قێزەونه‌وه‌ن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- عەلى حەمە ساڵح ڕایدەگەیەنێت، به‌چه‌ند ڕێگایه‌کی جیاواز به‌رپرسانی باڵا له‌ پشت بازرگانی و خۆدزینه‌وه‌ن له‌ گومرگ و ڕۆژانه‌ سه‌دان تۆن، کاڵا داخڵ ده‌کرێت به‌بێ گومرگ. . عەلى حەمە ساڵح، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان، لە پەڕەى خۆى لە فەیسبووک نوسیوێتى: "کاڵایه‌کی زۆر داخڵ ده‌کرێت (به‌تایبه‌ت شیش و هێلکه‌، ده‌ڵێن، ترانزێته‌ بۆ سوریا، من یه‌ک مانگه‌ سه‌رقاڵی به‌دواداچونم، هه‌موو ئه‌م کاڵایانه‌ بۆ ناوخۆیه‌و بۆ خۆدزینه‌وەیە‌ له‌ گومرگ". . ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوەشدەکات: "ڕۆژانه‌ هه‌زاران تۆن شیش داخڵى هەرێم ده‌کرێن، کە یەک تۆن شیش گومرگەکەى 90 دۆلاره‌، به‌ڵام یان عه‌فو ده‌کرێن یان به‌ درۆ ده‌ڵێن، بۆ سوریا ده‌چێت و ترانزێته‌ و گومرگ نادرێت". . لەگەڵ نوسینەکەیدا عەلى حەمە ساڵح بەڵگەیەکیشى خستووەتەڕوو دەڵێت: "ئه‌و عه‌فوه‌ی ته‌نیا به‌ یه‌ک نوسراو کراوه‌ بایی چوار ملیۆن دۆلاره، ئه‌مه‌یه‌ وایکردووه‌ داهاتی گومرگ که‌م بێت". . بە وتەى سەرۆکى فراکسۆنى گۆڕان، کۆى ئەو دۆسیەیەى باسى دەکات خراوه‌ته‌ به‌رده‌ست وه‌زیری دارایی، دەشڵێت: "به‌ڕێزیان له‌ هه‌وڵدان‌ بۆ ڕێگری جدی له‌م تاڵانیه ‌و پێویستی به‌ پشتیوانی سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌یه‌تی، سه‌رۆکی حکومه‌تیش بڕیاره‌ هاوکار بێت".   یەکێک لەو بەڵگانەى عەلى حەمە ساڵح خستویەتییە ڕوو:   . .