ناس کورد-
لیژنەى پەروەردەى پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکى بەپەلە ئەنجام دەدات لەبارەى دزەکردنى تاقیکردنەوەکانى سێى ناوەندیی، دواى ئەوەى تاقیکردنەوەى بیرکارى دواخرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئینتیسار غرابی ئەندامى لیژنەکە بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، لیژنەکە ئەمڕۆ بەپەلە کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنى پرسی دزەکردنى تاقیکردنەوەکان و بڕیارێک دەدەن لەو بارەیەوە.
درەنگانى شەوى رابردوو وەزارەتى پەروەردەى عێراق دواخستنى تاقیکردنەوەى بیرکارى پۆلى سێیەمى ناوەندى راگەیاند، کە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت.