گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

48 کاتژمێر

شەپۆلی سکچوون و ڕشانەوە لەسلێمانى..زیاتر لە 100 منداڵ برانە نەخۆشخانە

2022.06.01 - 23:09
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلی سکچوون و ڕشانەوە لەسلێمانى..زیاتر لە 100 منداڵ برانە نەخۆشخانە

ناس کورد-

 

لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 100 منداڵ رەوانەى نەخۆشخانەى منداڵانى سلێمانى کراون بەهۆی توشبوونیان بە سکچوون ڕشانەوەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پشدەر عەبدوالـلە بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەی د.جەمال احمد ڕەشیدی منداڵان لەسلێمانى لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "بەهۆی شەپۆلی سکچوون و ڕشانەوەوە کە لەئیستادا لەناو منداڵان بڵاوبووەتەوە لە (٤۸) کاتژمێری ڕابردوودا (۱٦۳) منداڵ داخڵی نەخۆشخانە کراون".

 

وتیشى "لەو ڕێژەیە ( ۱۰۲) منداڵیان بەهۆی سکچوون ڕشانەوە داخڵکراون".

 

پشدەر عەبدوالـلە دەڵێت، بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە باشترە ئەم هەنگاوانە بنێیت:

 

١-هەموو ئاوێک بکوڵێنە ئینجا ساردی بکەرەو بۆ خواردنەوە بەکاری بهێنە.

 

٢-خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.

 

٣-سەورزە میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە.

 

٤-زوو زوو دەستی منداڵەکەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت کردن.

 

٥-پاک و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.

 

٦-بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر.

 

٧-دوورکەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.

 

٨-باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.

 

تکایە لەخۆتەوە دەرمان بەکارمەهێنە چونکە هۆکارەکان جیاوازن و چارەسەرەکانیشیان جیاوازن.