گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

سیاسەتمەدارێکی سویدی جارێکی تر مۆڵەتی سوتاندنی قورئانی وەرگرت

2022.06.01 - 14:19
App store icon Play store icon Play store icon
سیاسەتمەدارێکی سویدی جارێکی تر مۆڵەتی سوتاندنی قورئانی وەرگرت

ناس کورد-

ڕاسموس پالودان، سەرۆکی پارتی راستڕەوی سترام کورسی دانیمارکی، ئەو کەسەی لە مانگی نیساندا کۆپیەکی قورئانی سوتاند، جارێکی تر مۆڵەتی سوتاندنی قورئانی لە سوید پێ درا، بڕیارە لە هەفتەی سیاسیی یارڤە کە پێنج ڕۆژ دەخایەنێت قورئانێک بسوتێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


کاربەدەستە سیاسییە خۆجێییەکان رای جیاوازیان لەبارەی مۆڵەت پێدانەکە هەیە، ئولەی یۆرگن پارشۆن، ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتیی شیستا رینکەبی لە شارەوانی ستۆکهۆڵم لەسەر فراکسیۆنی مۆدێراتەکان بە رادیۆی سوێد بەشی کوردیی گوت، "لە سیستمی دیموکراتیدا مرۆڤ بۆی هەیە کفربکات، بێ ئەقڵ و پیاو خراپ بێت و مافی هەیە هەموو بۆچوونە ناڕێک و سەرلێشێواوییەکانی دەرببڕێت."

ڤیرۆنیکا خێرنبۆری، ئەندامێکی دیکەی ئەنجوومەنەکەیە لەسەر فراکسیۆنی پارتی چەپ و دەڵێت، "مادام پالوودان پێی وایە قورئان بسووتێنێ، با مۆڵەتی بدەنێ و لە کەنارێکی ئێفیرا ئەو کارە بکات نەک لە نزیک چالاکییەکان کە زیاتر خەڵک دەوروژێنێ."


ئیلڤریک کازنیک، ئەندامی دیکەی ئەنجوومەنەکەیە لەسەر فراکسیۆنی پارتی سۆسیال دیموکراتەکان باسی لەوە کرد، "یاسا هەیە بۆ ئازادی رادەربڕین، ئەوە کاری پۆلیسە بڕیار بدات کە شیاوە رێگەبدەن بەوکارە یان نا. هەمووانیش دەبێت پابەندی یاسابن."

 

پێشتر و ڕۆژی 14ی نیسانی 2022، پالودان کە بەوە ناسراوە کەسێکی دژە موسڵمان و دژە پەنابەرانە، لە ناوچەیەکی شاری لینکۆپینگی سوید قورئانێکی بە بەرچاو و پاراستنی پۆلیسەوە سووتاند، ئەوەش شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و توڕەیی و خۆپیشاندانی بەدوای خۆیدا هێنا.

راسمووس پالوودان