ناس کورد-
قارەمان مەولود، لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند، نرخی یەک ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی ئایار لە هەولێر لەنێوان 9 هەزار و 500 دینار بۆ 12 هەزار دینارە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نرخەکە لە پارێزگای سلێمانی جیاوازە و نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان سێ هەزار و 500 دینار بۆ شەش هەزار و 500 دینارە، سەبارەت بە هۆكاری ئەو جیاوازییە زۆرەی نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەكان لەنێوان هەولێر و سلێمانی، قارەمان مەولوود گوتی: " بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی کارەبا لە سلێمانی 20کاتژمێر کارەبای نشتیمانی دراوە وچوار کاتژمێر مۆلیدە کارەبایان داوە، له هەولێر 15کاتژمێر و نیو کارەبای نشتیمانی دراوە و مۆلیده ناچار بوونە کارەبای زیاتر بدەن".
ئەوەشی خستەڕوو بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نرخی گازوایڵ دوو بەرامبەر زیادی کردووە و پێیوایه ئەوەش هۆکارێکی سەرەکی گرانبوونی کرێی مۆلیدەیه.