گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ پاراستنی ژینگە لە مەترسییەکانی پلاستیک بەدەم داواکەمانەوە وەرن

بۆ پاراستنی ژینگە دەتوانی پاشەڕۆ پلاستیکییەکان کۆبکەیتەوە و بیانفرۆشیت

2019.07.29 - 18:44
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ پاراستنی ژینگە دەتوانی پاشەڕۆ پلاستیکییەکان کۆبکەیتەوە و بیانفرۆشیت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز ڕێکخراوێکی ژینگەپارێز پڕۆژەیەکی بۆ پاراستنی ژینگە لە مەترسییەکانی پلاستیک ڕاگەیاندووە و لەڕێگەیەوە هاوڵاتییان دەتوانن، پلاستیکەکانیان کۆبکەنەوە و بیفرۆشنەوە، یان بێ بەرامبەر پێشکەشى بکەن ئەوەش بەمەبەستى بەدوورگرتنى ژینگە لە مەترسییەکانى پلاستیک. . ڕێکخراوی ژینگەدۆستی، پڕۆژەکەی ڕاگەیاندووە و هاوڵاتییان دەتوانن هەرکات پلاستیکەکانیان زۆربوون، لەڕێگەی تەلەفۆنەوە کەسی تایبەت بە کۆکردنەوەی پلاستیکەکە ئاگادار بکەنەوە، تاوەکو بچن پلاستیکەکە بەرن بۆ کارگەی ڕیسایکلین. . ئارام محەمەد، کە ماتۆڕسکیلێکی سێ تایەی پێیە و پلاستیکی ماڵان کۆدەکاتەوە و لەڕێى ئەو پرۆژیەوە ژمارەکەى بڵاوکراوەتەوە، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "پڕۆژەکە بۆ پاراستنی ژینگەیە لە مەترسییەکانی پلاستیک و داوامان لە هاوڵاتییان ئەوەیە، کە پلاستیکەکانیان فڕێ نەدەن و کۆیبکەنەوە، هەرکات زۆربوو، تەنها یەک پەیوەندیمان پێوە بکەن دەچین بۆ بردنی پلاستیکەکە". . وتیشی، ماوەی سێ ڕۆژە پڕۆژەکەیان ڕاگەیاندووە و تاڕادەیەک بەشێوەیەکی باش هاوڵاتییان بەدەم داواکەیانەوە چوون و زیاتر لە 20 ماڵ پەیوەندییان پێوەکردووە بۆ ئەوەی بچێت پاشەڕۆ پلاستیکییەکانیان بەرێت. . پڕۆژەکە هەلی کاری بۆ ئارام ڕەخساندووە و ئەو بڕی یەک تۆن پلاستیک بە 170هەزار دینار بە کارگەی ڕیسایکلینی پلاستیک دەفرۆشێت، ئەو ماڵانەشی کە پاشەڕۆ پلاستیکییەکان کۆدەکەنەوە و دەیدەن بەوان، دەتوانن پێیان بفرۆشن بە پارەیەکى کەمتر یان بە بەلاش بیدەن بە ئارام. . ئارام ڕوونیکردەوە: "هەندێک لەو ماڵانە پلاستیکەکانم بێبەرامبەر دەدەنێ و هەندێکیش لە بەرامبەریدا پارەیان لێوەرگرتووم و پێیان فرۆشتووم، یەک تۆن پلاستیک لە کارگەی ڕیسایکلینی تایبەت بە پلاستیک کە لە تانجەرۆیە، 170هەزار دینار دەکات، بەڵام من بە هەرزانتر لە ماڵانی دەکڕم کە بڕەکەی دیاری نەکراوە". . ئەو باسی لەوەشکرد، لەئێستادا تەنها ئەو لە ڕێکخراوی ژینگەدۆستی پلاستیک کۆدەکاتەوە، بەڵام ئەگەر هاوڵاتییان زیاتر بە دەم پڕۆژەکەیانەوە بچن، ئەوا خەڵکی دیکەش دەتوانێت ئەو کارە بکات و هەلی کاری دەستبکەوێت. . ئارام لەڕێگەی ناس کوردەوە داوای لە هاوڵاتییان کرد: "هەرکەسێک دەیەوێت بەشداربێت لە پاراستنی ژینگە لە پلاستیک، با پاشەڕۆ پلاستیکییەکانی کۆبکاتەوە و لە ڕێگەی ژمارە تەلەفۆنی (07503664292) پەیوەندیم پێوەبکات، بەزووترین کات دەچم بۆ بردنی پلاستیکەکە". . لە هەرێمى کوردستان، تا دێت بەکارهێنانى بابەتى پلاستیکى زیاد دەبێت و ژینگەپارێزانى هەرێمیش دەڵێن، هەموو کون و کەلەبەرێکى هەرێم پڕبوون لە پلاستیک، کە هەڕەشە لە داهاتووى هەرێم دەکات. . لە ڕاپۆرتێکی پێشتری ناس کورد-دا لەبارەى ژمارەى ئەو بوتڵە پلاستیکییانەى ئاو کە لە هەرێم بەکارهاتوون، هەندرێن شێخ غالب ڕایگەیاندبوو: "بەپێى ئەو ئامارانەى لامانە لەوەتەى بوتڵى ئاو لە هەرێم بەرهەمدەهێندرێت، 30 ملیۆن بوتڵى پلاستیک هێندراوەتە هەرێمى کوردستان، واتە 30 ملیۆن بوتڵى پلاستیک تێکەڵى ژینگەى هەرێم بوونە". . هاوکات نەبیل موسا، چالاکوانى بوارى ژینگە، تایبەت بە ناس کورد باسی لەوەکردبوو: "پلاستیک یەکێکە لەو مادانەى کە گەورەترین مەترسییان لەسەر ژینگە و مرۆڤیش هەیە، نە لە خاکدا دەتوێنەوە نە لە ئاودا، تەنانەت لە ئاودا ئەبنە مایکرۆپلاستیک و ماسى دەیانخوات و سەرئەنجام لە لەشى مرۆڤدا خۆى دەبینێتەوە". . .