ناس کورد-
لیژنەی دارایی پەرلەمانى کوردستان ڕاپۆرتێکى لەبارەى خراپی میکانیزمی دابەشکردنی موچەی خانەنشینان ئامادەکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى لیژنەکە (31-5-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە ڕاپۆرتەکەدا تیشک خراوەتە سەر کێشە و بەربەستەکان، و لەپاڵ ئەمەشدا باس لە ڕێگە چارەسەرەکان کراوە بۆ ڕێکخستنەوەی سیستەمی دابەشکردنی موچەی خانەنشینان.
دەقى راگەیەنراوەکە:
لیژنەی دارایی بەدواداچوون بۆ خراپی میکانیزمی دابەشکردنی موچەی خانەنشینان دەکات
بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پرسی خراپی میکانیزمی دابهشكردنی مووچەی خانەنشینان، لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان، بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لاوەکی لە پەرلەمانتاران لیزا فەلەکەدین، عومەر گوڵپی و بەڵێن ئیسماعیل.
لیژنەی پێکهێنراو لە میانەی چەند سەردانیکردنێکی مەیدانیدا بۆ هەریەک لە تەکنەلۆژیای بانکەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری. ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی ئەنجامدا.
لیژنەکە ئەنجامی بەدواداچوونی خۆی لە میانەی ڕاپۆرتێکدا کۆکردووەتەوە و لە کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووریدا دەکرێتە یەکێک لە تەوەرەکان و گفتگۆی لەسەر دەکرێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا تیشک خراوەتە سەر کێشە و بەربەستەکان، و لەپاڵ ئەمەشدا باس لە ڕێگە چارەسەرەکان کراوە بۆ ڕێکخستنەوەی سیستەمی دابەشکردنی موچەی خانەنشینان.