گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

20 هەزار یەکە

سێ تایبەتمەندى یەکەى نیشتەجێ بوون بۆ کرێنیشینان و کەمدەرامەتان دیاریکرا

2022.05.31 - 16:24
App store icon Play store icon Play store icon
سێ تایبەتمەندى یەکەى نیشتەجێ بوون بۆ کرێنیشینان و کەمدەرامەتان دیاریکرا

ناس کورد-

 

سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، ئەو 20 هەزار یەکە نیشتەجێ بوونەى بڕیارە بۆ کرێنیشینان و کەمدەرامەتان دروستبکرێت بە نرخێکی کەم و قیستی درێژخایەن و کوالێتییەکی باش دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانى (31-5-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەمڕۆ سێشەممە 31، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەدواداچوون و ڕێکارەکانی جێبەجێکردن و دروستکردنی ئەو یەکەانەى کردووە کە بۆ کرێنیشینان و کەمدەرامەتان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری کەرتی تایبەت دروست دەکرێن.

 

ئاماژەى بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا، کە وەزیرە پەیوەندیدارەکان ئامادەی بوون، لایەنە پەیوەندیدارەکانى ڕاسپاردووە لە زووترین کاتدا، دەست بە ڕێکارەکانی دروستکردنی ئەو یەکانە بکرێت کە بە نرخێکی کەم و قیستی درێژخایەن و بە کوالێتیەکی باش دەبێت.

 

مەسرور بارزانى دەڵێت، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیان دەربارەی تەواوکردنی ئەو 9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەش کرد کە چەند ساڵێکە دەست بە دروستکردنیان کراوە و تا ئێستا تەواو نەکراون. لایەنە پەیوەندیدارەکانى ڕاسپارد، لە ماوەیەکی نزیکدا، ڕێکارەکانی تەواوکردنی ئەو یەکانەش تاووتوێ بکەن.