گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئاوات شێخ جەناب: بڕیارە لە کەمترین ماوەدا موچەخۆرانی هەرێم بە کارت موچە وەربگرن

2022.05.31 - 13:46
App store icon Play store icon Play store icon
ئاوات شێخ جەناب: بڕیارە لە کەمترین ماوەدا موچەخۆرانی هەرێم بە کارت موچە وەربگرن

ناس کورد-

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند، لە دواهەمین هەوڵدا لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای بانکەکان، بڕیارە لە کەمترین ماوەدا موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی کارت موچەکانیان وەربگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (31ی ئایاری 2022) ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە دو تاينتواتچ، بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابووری و سێث پاچ، سەرۆکی یەکەی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان کرد.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، وەزیری دارایی باسی لەوەکرد سەرەڕای دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان نابێت لەبیرمان بچێت کە لەسەرەتای ساڵی 2013ـەوە حکومەتی ناوەندی عێراق گەمارۆیەکی ئابووری بەسەر هەرێمی کوردستان سەپاندووە.


وتیشی: "بەڵام دڵخۆشین بەوەی لە هەرێمی کوردستان ئیرادەیەک هەیە بۆ بەرەو پێش چوونی چاکسازی سەرتا سەری".
لای خۆشیەوە، شاندی میوان پرسیاری ئەوەیان ئاراستەی وەزیری دارایی و ئابووری کرد، کارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری چۆن بەرەو پێش دەچێت؟ لەوەڵام دا وەزیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: "بەهەموو ئاستەنگەکانەوە هەوڵی تەواومان داوە بە کەم کردنەوەی ڕۆتین و بە ئەلیکترونی کردنی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی سەر بەوەزارەتمان، ئەمەش جێگەی دڵخۆشیە بۆ هاوڵاتیان".

 

هاوکات ئاوات شێخ جەناب ئەوەشی دوو پات کردەوە: "لە دواهەمین هەولماندا لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای بانکەکان بڕیارە لە کەمترین ماوەدا موچە خۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی کارت موچەکانیان وەربگرن".


ڕاگەیەنراوەکە دەشڵێت، شاندی میوان پشتگیری خۆیان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری دەربڕی و ئاماژەیان پێدا کە بۆ هەموو سێکتەرەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری پاڵپشت دەبین، لە پێناو سەرخستنی حکومەتی هەرێم بەگشتی و وەزارەتی دارایی و ئابووری بەتایبەتی.

me_ga.php?id=5274me_ga.php?id=5276me_ga.php?id=5275