گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

هۆکاری زۆری تێچووی حەج بۆ هاوڵاتیانی هەرێم بەراورد بە ناوچەکانی تری عێراق ئاشکرا کرا

2022.05.31 - 13:40
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکاری زۆری تێچووی حەج بۆ هاوڵاتیانی هەرێم بەراورد بە ناوچەکانی تری عێراق ئاشکرا کرا

ناس کورد-

 سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە عێراق ڕایگەیاند، هۆکاری زیادکردنی تێچووی فەریزەی حەج بۆ هاوڵاتیانی هەرێم بەراورد بە هاوڵاتی تری ناوەڕاست و باشوری عێراق ئەوەیە حکومەتی عێراق هاوکاری حاجیانی کردووە لە هەندێک شتدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سۆران عومەر لە ڕوونکردنەوەیەکدا (31ی ئایاری 2022) دەڵێت، "پاش قسەکردن لەگەڵ شێخ سامی مەسعودی، سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق و سەردانی مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی عێراق و قسەکردن لەگەڵ بەرپرسی حەج و عەمرەی هەرێم دەرکەوت هۆکاری زیادکردنی نرخی حەج لە هەرێم بە بەراوردی عێراق بەبڕی 500 دۆلار بۆ هەر حاجیەک دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە شاری مەککە هەرێم خۆی شوێنی گرتووە بۆ حاجیەکان گوایە نزیکترە لە حەرەم و سێ ژەم خواردن دابین کراوە عێراق دوو ژەم خواردنی دابین کردوە، هەرێم دەرمانی کڕیوە بۆ حاجیەکان بەڵام عێراق دەرمانی بێ بەرامبەرە، عێراق تکتی فڕۆکەی بە داشکاندن دابین کردووە."


دەشڵێت، "سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرە وتی بە هەرێممان وتووە ئێمە شوێنتان بۆ دەگرین کەمتر دەکەوێت، ئەوان ووتویانە ئێمە پێشتر ئەو شوێنەمان گرتووە و نزیکترە".

 

دەشڵێت، "پێویستە هەرێم لە داهاتی وەزارەتی ئەوقاف و داهاتی عەمرە ئەو پارە زیادە دابین بکەن و هاوکاری حاجیەکان بکەن لەعێراق ئەو ستافانەشی کە لەگەڵ حاجیەکانن پارەی حەجیان لەسەر تێچوی حەجی حاجیەکان دانەنراوە، جگە لەوە دۆلاریان بە 120 هەزار بۆ دابین دەکەن و دەستەی حەج و عەمرە داهات و وەبەرهێنانی هەیە لەو داهاتە هاوکاری حاجیەکان دەکات."


"بەڵام لە هەرێم هیچ هاوکاریەکی حکومەت نییە بۆ حاجیەکان لەبەر ئەوە جیاوازی نرخی حەج 500 دۆلارە،" سۆران عومەر وای وت.

May be an image of 5 people, people standing and indoorMay be an image of 4 people, people sitting, people standing and indoor