ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلێکی خۆڵبارینی سوک و مامناوەند چەند پارێزگایەکی عێراق دەگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا کەشناسی عێراقی حسێن ئەسەدی (سێشەممە 31-5-2022) ڕایگەیاند، "بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ بە بەردەوامی خێرایی با چالاک دەبێت، بەتایبەت بای باکوری ڕۆژئاوا لە بەغداوە بەرەو ئاڕاستەی خوارەوە، کە ئەوەش با و تۆزێکی مامناوەند دروست دەکات، بەتایبەت لە ئێوارەدا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها خێرایی با لە پارێزگای ئەنبریش خۆلبارین و تۆز دروست دەکات."
ئەو کەشناسە دەشڵیت، بەگوێرەی نەخشەکانی کەشوهەوا لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.