ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان ڕایگەیاند، بەردەکەی گوندی کەمتاران کە بە گومانی بوونی کەنز و خشڵ هەوڵی تێکدان و بەتاڵانبردنی درا، "نە ئاڵتوونی تێدا بوو نە شوێنەوار."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (30ی ئایاری 2022) دەڵێت، "پاش ئەوەی لە گوندی کەمتاران هەوڵی تێکدان و بە تاڵان بردنی بەردێکی گەورە درا بەگومانی بونی کەنزو خشڵ و پارچەی شوێنەواری تیایدا، لە لایەن بنکەی ئاسایشی مەیدانەوە پوچەڵکرایەوە".
دەشڵێت، "بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپوری گەرمیان دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپور و بە ئاگاداری ئیدارەی گەرمیان و بەێوەبەرایەتی ناحییەی مەیدان وە بەهاوکاری ب.ئاسایشی گەرمیان ـ معاونیەتی ئاسایشی دەربەندیخان، بنکەی ئاسایشی مەیدان و پولیسی گەرمیان و بنکەی پۆلیسی مەیدان، بە چاودێری کۆمەڵێک لە خەڵکی ناوچەکە و مامۆستای ئاینی و ئەنجومەنی گوندەکە و چالاکوانان، بەشێک لەبەردەکە کرایەوە بەتایبەت ئەو شوێنەی کە هەوڵی کونکردنی درابوو، ئەمەش لە پێناو ڕەواندنەوەی گومانەکان و پشودان بە بنکەی ئاسایشی مەیدان کە ماوەی 34 ڕۆژە پاسەوانیان لەم بەردە کردووە."
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، "لە کۆتاییدا بۆمان دەرکەوت کە بەڵی ئەم بەردە تەنها بەردێکی سروشتیە نەشوێنەواریە و نەخەزنەی تیادایە."