گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

کۆمپانیای ڤیزای جیهانی خزمەتگوزارییەکانی لە عێراق دەخاتەگەڕ

2022.05.30 - 20:52
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمپانیای ڤیزای جیهانی خزمەتگوزارییەکانی لە عێراق دەخاتەگەڕ

ناس کورد-

کۆمپانیای بەناوبانگی جیهانیی "ڤیزا" دەستی بە هەنگاوەکانی سەرەتا کرد بۆ کردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی لە عێراق و بانکی ناوەندیی عێراقیش هەموو پشتگیرییەکی ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە (30ی ئایاری 2022) مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق پێشوازی کرد لە شاندێکی کۆمپانیای ڤیزای جیهانی لە بەغدا.

 

مستەفا غالب ڕایگەیاند، "بانکی ناوەندی پشتگیری سەرجەم هەنگاوەکانی کۆمپانیاکە دەکات بۆ کارکردن لە عێراق، ئەوەش بۆ پێشخستنی پارەدان لەڕێگەی ئینتەرنێت و وەرگرتنی ئەزمونی پێویستی جیهانی."

 

وتیشی، "بانکی ناوەندیی عێراقی گرنگییەکی زۆر دەدات بە پێشخستنی کەرتی بانکی بە نوێترین پێشکەوتنەکان و هەموو ئاسانکاریی و پشتگیرییەکیش پێشکەش دەکات."