گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

’’هەنگاوى کردەیی’’ بۆ دەستبەکاربوونى لیوای هاوبەشى سوپا و پێشمەرگە دەستپێدەکات

2022.05.30 - 19:51
App store icon Play store icon Play store icon
’’هەنگاوى کردەیی’’ بۆ دەستبەکاربوونى لیوای هاوبەشى سوپا و پێشمەرگە دەستپێدەکات

ناس کورد-

 

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، دەستدەکرێت بە هەنگاوى کردەیی بۆ تەواوکردنی رێکارە ئیدارییەکان بۆ دەستبەکاربوونى لیوای هاوبەشى سوپا و پێشمەرگە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاخەوان عەبدوڵا (30-5-2022) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەرسیونە هابەشەکان کۆبووەتەوە بەمەبەستی بەدواداچون و کارکردن بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی دروستکردنی لیوای ٢٠ ی یەکگرتوو بڵاوەپێکردنیان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، هەروەها تاوتوێی کردنی دۆسێی سنورو دۆسێی ئەمنی کەرکوک و سنجار.

 

دەشڵێت، لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا دەست بەهەنگاوی کردەیی بکریت بۆ چاککردنی دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە بەتایبەتی تەواوکردنی رێکارە ئیدارییەکان بۆ لیوای ٢٠ و دەستبەکاربونیان.

 

شاخەوان عەبدوڵا دەڵێت کارەکانیان بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی ئەو هیزە دەست بەکاردەبن و شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.